بارسێلۆنا تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌به‌رده‌مه
پاریس سانجێرمان هۆشداری دەداتە بارسێلۆنا کە تاوەکو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتیان لە بەردەمە بۆ گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا، ئه‌گه‌رنا زۆر نزیكه ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی پاریس سانجێرمان بڵاویان کردۆتەوە بەرپرسانی ئەم یانەیە درەنگانی شەوی رابردوو پەیامێکیان ئاراستەی بارسێلۆنا کردووە و داوایان لێکردووە تاوەکو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی کاتیان لە بەردەمە بۆ ئەوەی دوایین ئۆفەری لە پێناو گواستنەوەی نێیمار داسلیڤا پێشکەش بە ئەوان بکەن، بە پێچەوانەوە لەگەڵ یانەکانی دیکە دەست بە گفتوگۆ کردن دەکەن و چیدیكه لەگەڵ ئەوان لەسەر ئەم بابەتە قسە ناکەن و کۆتایی بەم بابەتە دێنن.
پاریس سانجێرمان داوا لە بارسێلۆنا دەکات دوایین ئۆفەر بۆ نێیمار پێشکەش بکەن، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ بارسێلۆنا 180 ملیۆن یۆرۆ و عوسمان دێمبلی پێشكه‌شی پاریس كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون نێیمار.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پرۆگرامی چیرینگیتۆی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه خانه‌وادی نێیمار له مه‌درید به دوای خانوودا ده‌گه‌ڕێن و زۆر نزیكه له‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی رووبكاته ریال مه‌درید.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.