"كاتێكی نمونه‌ییه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد رۆناڵدۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی"
سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت سوود له ناكۆكی نێوان رۆناڵدۆ و ساری وه‌ربگرێت و یاریزانه پۆرتوگالیه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه ئۆڵدترافۆرد.
پێگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆ بڵاویكردۆته‌وه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی مانچێسته‌ر یوانیتد له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی یانه‌كه‌ی گفتووگۆی له‌سه‌ر واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دۆن كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه مان ی‌و پێیوایه كاتێكی نمونه‌ییه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی كریس بگه‌ڕێننه‌وه.
كالچیۆ مێركاتۆ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ناكۆكیه‌كان رۆناڵدۆ به زووترین كات یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
ماوریزیۆ ساری له خوله‌كی 55 یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر میلان رۆناڵدۆی هێنایه ده‌ره‌وه و دیبالای خسته شوێنی، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی توڕه كردووه و ناكۆكی له‌نێوانیان دروست بووه.
ماوریزیۆ ساری بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو به‌هۆكاری هونه‌ری دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڕانكاری به كریستیانۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی توڕه كردووه، به‌جۆرێك هه‌موو لایه‌ك دركیان به ناڕازیبوون و حاڵه‌تی هه‌ڵچووه‌كانی كریستیانۆ كرد، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ ئه‌و یانه‌یه به‌جێبێڵێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له هاوینی 2018 له ریال مه‌دریده‌وه به‌به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه له كۆی 57 یاری 34 گۆڵ و 12 ئاسیستی كردووه، پێشتریش له ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ مان ی‌و 292 یاری كردووه، 118 گۆڵ و 69 ئاسیستی تۆمار كردووه.