ئه‌م 8 لێدوانه نوێیه‌ی مێسی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی DAZN، وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار ده‌داته‌وه، له خواره‌وه سه‌رنجراكێشترین 10 لێدوانی لیۆ مێسی خراوه‌ته‌وه ڕوو كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان لێكه‌وته‌وه.
لیۆنێل مێسی: له‌بیرمه كاتێك له كلاسیكۆ (6 ـ 2) له ریال مه‌دریدمان برده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش یاریمان ده‌كرد و زۆرترین ماوه تۆپ لای ئێمه بوو، به‌جۆرێك له یارییه‌كه ده‌ركه‌وتین وه‌ك ئه‌وه وابوو ژماره‌ی یاریزانه‌كانی ئێمه له یارییه‌كه زیاتر بێت.
لیۆنێل میسی: له‌وه‌ته‌ی چاڤی هێرناندێز و ئه‌ندرێس ئینیێستا له بارسێلۆنا نه‌ماون، به ناچاری من گه‌ڕاومه‌ته‌وه و دواوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گۆڵ كردن بۆ یاریزانه‌كان دروست بكه‌م، پێشتر تا ئه‌و دوو یاریزانه له بارسا بوون زیاتر تۆپ له‌ژێر پێی ئێمه‌دا بوو، به‌ڵام ئێستا ئاوها نه‌ماوه.
لیۆنێل میسی: كاتێك به منداڵی له تیپی دووه‌می بارسێلۆنا یاریم ده‌كرد، له پشته‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كان بووم، هه‌موو شوێنێكی یاریگه ده‌جووڵام كه زۆر ئاسووده‌بووم له‌و شوێنه، به‌ڵام كاتێك چوومه ژێرده‌ستی فرانك ریكارد منی كرده هێرشبه‌ری لایه‌كان، به ناچاری خۆم له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه گونجاند.
لیۆنێل مێسی: فرانك ریكارد شێوازی یاریكردنی منی له ناوه‌راسته‌وه به‌ره‌و هێرشبه‌ر گۆڕی، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات له شوێنه نوێیه‌كه‌م راهاتم و دڵخۆشبووم، چونكه كاتێك له لایه‌كان یاریزانه‌كانم ده‌بڕی تۆپ له‌ژێر قاچی چه‌پم بوو كه خاڵی به‌هێزی من بوو.
لیۆنێل مێسی: كاتێك گواردیۆلا ده‌ستبه‌كاربوو بانگی كردم و وتی ده‌مه‌وێت له یاریگه ببیته هێرشبه‌رێكی ونبوو، پلانه‌كه‌ی ئه‌وه كه زۆرترین به‌رگریكار به‌خۆمه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی دیكه‌ی هاوڕێم سوودمه‌ند ببن.
لیۆنێل مێسی: ركابه‌ری نێوان من و كریستیانۆ بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌بیری مرۆڤایه‌تی ده‌مێنێته‌وه، چونكه هه‌ردووكمان به ئاستێكی به‌رز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر جه‌نگایان، به‌رده‌وامیش هه‌ر یارییه‌ك رۆناڵدۆی تێدابا یارییه‌كه زۆر تایبه‌ت و پڕچێژ ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا كریستیانۆ بۆته رابردوو و پێویسته قسه له‌سه‌ر داهاتوو بكه‌ین.
لیۆنێل مێسی: هه‌رگیز به‌و یاریزانانه بێزار نابم كه بۆ چاودێریكردنی من داده‌نرێن، زۆر ناره‌زاییش ده‌رنابڕم كاتێك یاریزانه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ستم بۆ دروست بكه‌ن و بمكه‌وێنن، پێموایه ئه‌و روودوانه به‌شێكن له تۆپی پێ بۆیه حه‌ز ناكه‌م كێشه و گرفت دروست بكه‌م.
لیۆنێل مێسی: به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی جیرۆنا (پاپڵۆ مافیۆ) باشترین یاریزانه كه بۆ چاودێریكردنی من بینیومه، ئه‌و زۆر به وردی و به لێهاتوویی به‌ربه‌ستی بۆ من دروست ده‌كرد.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2002 یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له كۆی 707 یاری 619 گۆڵ و 252 ئاسیستی كردووه و 6 جار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه و 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 10 نازناوی لالیگای به‌ده‌ستهێناوه.