"كریستیانۆ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سانتیاگۆ بێرنابۆ بۆچوونی خۆی راگه‌یاند"
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی داوایه‌كی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای بۆ ئاماده‌بوون له پاڵ مێسی له یاری جامی لیبه‌رتادۆریس ره‌ت كردۆته‌وه.
میدیاكانی ئیسپانیا له چاپی دوێنێیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ر كلاسیكۆ له نێوان ریڤه‌رپله‌یت و بۆكاجۆنیۆرز ده‌بن كه بڕیاره یارییه‌كه له 9ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.
له نوێترین زانیاری‌دا، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاوی كردۆته‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كریستیانۆ رۆژی هه‌ینی به درێسی یوڤێنتۆس به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان یاری ده‌كات و رۆژانی دواتر كاتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتی مه‌درید بكات و له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ئاماده بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵی له به‌رپرسانی ریال مه‌درید شكاوه ئاماده نییه جارێ وا زوو بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یاریگه‌یه.
له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ماركا هیوای ئه‌وه‌ی خواستووه كه كریستیانۆ و مێسی هاوشانی یه‌كتر له یارییه‌كه‌ی جامی لیبه‌رتادۆریس ئاماده بن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێكی دۆستانه به‌ڕووی جیهاندا بگه‌یه‌نن.