"قه‌یرانه گه‌وره‌كه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی ئاشكرا ده‌بێت"
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ لیگانیس، دیێگۆ سیمیۆنی كه‌وته قه‌یرانێكی گه‌وره.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چوار یارییه له‌سه‌ریه‌ك ناتوانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و له دوایین 21 یاری 22 گۆڵیان كردووه، ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆرده له دوای 16 ساڵی رابردوو.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له سعوودییه به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به یانه‌ی ریال مه‌درید دۆڕا و نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، له جامی شای ئیسپانیاش به (2 ـ 1) به‌رامبه‌ر یانه‌ی كولتورال لیۆنیسا دۆڕا و له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ركرا له كاتێكدا ئه‌و یانه‌یه له پله سێی ئیسپانیا یاری ده‌كات، له لالیگاش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئیبار دۆڕا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیێگۆ سیمیۆنی له 8 ساڵی رابردوو یه‌كه‌مجاره تووشی قه‌یرانێكی له‌وجۆره بێت، به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دروست بووه پێش ئه‌وه‌ی رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول بێت.
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌م وه‌رزه له كۆی 21 یاری، 9 بردنه‌وه، 9 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 36 خاڵ له ریزبه‌ندی پێنجه‌می لالیگا دێت.