ئه‌یاكس گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا تۆمار كرد
ئه‌یاكس ئه‌مستردام هیچ به‌زه‌یی به دێ گرافشاپی میوانی نه‌كرد و له خولی نایابی هۆڵه‌ندا به هه‌شت گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر لێی برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 16 دێسێمبه‌ری 2018، له خولی نایابی هۆڵه‌ندا، یانه‌ی ئه‌یاكس میوانداریی یانه‌ی دێ گرافشاپی كرد.
ده‌ستپێكی فێستیڤاڵی گۆڵهكان له خوله‌كی 18 بوو كاتێك دۆشان تادیچ گۆڵی یه‌كه‌می ئه‌یاكسی كرد، نۆره‌ی نه‌سیر مه‌زراوی هات ئه‌م یاریزانه مه‌غریبیه گۆڵی دووه‌می دژی میوانه‌كان كرد.
ئه‌مجاره مهغریبیهكی دیكه حه‌كیم زیاش له خوله‌كی 32 گۆڵی سێیه‌می كرد و ناوی خۆی له لیستی گۆڵكاران نووسیه‌وه، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 63 ئه‌یاكسی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م.
دوای كه‌متر له دوو خوله‌كی دیكه دالی بلیند گۆڵی پێنجه‌می تۆمار كرد و برینه‌كانی دێ گرافشاپی قوڵتر كرد، كه‌رنه‌ڤاڵی گۆڵهكان به‌رده‌وام بوو، له خوله‌كی 69 حه‌كیم زیاش به تۆماركردنی گۆڵی شه‌شه‌م خۆی كرده خاوه‌نی هاتریك له یارییه‌كه.
دالی بلیند به گۆڵێك وازی نه‌هێنا و له خوله‌كی 74 گۆڵی حه‌وته‌می ئه‌یاكسی كرد، یاریزانه‌كه‌ی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له دوا خوله‌كدا بووه دووه‌م یاریزان هاتریك له یارییه‌كه بكات و گۆڵی هه‌شته‌م و كۆتایی له یارییه‌كه كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه ئه‌یاكس بووه خاوه‌نی 43 خاڵ و له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه، میوانه‌كه‌شی تامی یازدهمین دۆڕانی كرد و به 11 خاڵ له خانه‌ی كۆتایی ده‌بینرێت.