كۆنتی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌كاته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بارسێلۆنا

له‌ دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان بارسێلۆنا و ئینته‌ر میلان مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی له‌ دژی بارسێلۆنا بكاته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال.

رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئینته‌ر میلان پلانی داڕشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی بگوازێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا و ئینته‌ر میلان ده‌چنه‌ نێو گفتووگۆی گواستنه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال.

ڤیدالی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌ سێریا ئه‌ی به‌ درێسی یوڤێنتۆس یاری كردووه‌ و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌ سێریا ئه‌ی تاقی كردۆته‌وه‌، له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه‌ به‌ 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ له‌ كۆی 57 یاری 4 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه‌.