ریال مه‌درید به‌ر له كلاسیكۆ به‌هۆی زنجێره‌یه‌ك كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت
ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی یاریزانه‌كانی ده‌ناڵێنێت، كه‌متر له دوو هه‌فته بۆ كلاسیكۆ ماوه كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێكانی هه‌یه و رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له راپۆرتێكیدا شیكردنه‌وه‌ی بۆ دۆخی یاریزانه پێكراوه‌كانی شایانه‌كان ده‌كات.
كه‌متر له دوو هه‌فته بۆ یاریی كلاسیكۆی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا ماوه، مێره‌نگی به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی به دۆخێكی خراپ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و له هه‌فته‌ی فیفا یاریزانه پێكراوه‌كانی زیاتر بوون و لوكا مۆدریچ و گاریس به‌یڵ چوونه لیستی یاریزانه پێكراوه‌كان.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له راپۆرتێكیدا شیكردنه‌وه‌ی بۆ یاریزانه پێكراوه‌كانی ریال مه‌درید كردووه له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردن و نه‌كردنیانی له یاریی كلاسیكۆ، ئاس نووسیویه‌تی لوكا مۆدریچ پێكانه‌كه‌ی هێنده سه‌خت نییه به‌ڵام به دڵنیایی به‌رامبه‌ر مایۆركا یاریی ناكات و گومانیش ده‌كرێت بتوانێت له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر گه‌له‌ته‌سه‌رای ئاماده بێت، به‌ڵام به ئه‌گه‌رێكی زۆر له كلاسیكۆ یاریی ده‌كات.
گاریس به‌یڵیش هه‌رچه‌نده یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كرواتیا ته‌واو كرد به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت ئه‌میش به‌رامبه‌ر مایۆركا نه‌توانێت یاریی بكات، به‌ڵام تۆنی كرووس كه به‌ر له هه‌فته‌ی فیفا به‌رامبه‌ر گرانادا ئاماده نه‌بوو، ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا نه‌توانێت یاریی بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خامێس رۆدریگێز له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه به ته‌نیا مه‌شق و راهێنان له هۆڵی وه‌رزشی ده‌كات و بۆ یاریی كلاسیكۆ به‌بێ كێشه ئاماده ده‌بێت.
مارسێلۆش هه‌مان دۆخی خامێس رۆدریگیزی هه‌یه، به‌رگریكاره به‌رازیلیه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی هه‌ستكردن به ئازار مه‌شقه‌كانی جێهێشت به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕایه‌وه و به سرووشتی مه‌شقه‌كانی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه فێرلان مێندی له مانگی رابردوو بۆ جاری دووه‌م له‌م وه‌رزه تووشی پێكان بوو، راگه‌یه‌نرا كه چوار هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه مانای ئه‌وه‌یه له یاریی كلاسیكۆ ده‌توانێت ئاماده‌بێت.
تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزیش له هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی كێشه‌ی گه‌ده‌ی له راهێنانه‌كان دابڕا به‌ڵام ئێستا به‌رده‌سته بۆ یاریكردن، به‌ڵام ناچۆ بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وێته‌وه و به دڵنیایی له كلاسیكۆ یاریی ناكات، جگه له مانیش ماركۆ ئاسێنسیۆ به‌هۆی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی تاكو مانگی دووی ساڵی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ریش هه‌یه تاكو مانگی سێ نه‌توانێت پێ له تۆپ بداته‌وه.