گفتووگۆیه‌كانی بارسێلۆنا و پاریس له باره‌ی نێیمار ده‌ستیپێكرد
رۆژنامه‌كانی فره‌نسا و ئیسپانیا به گه‌رمی باسی بابه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ش مه‌رجی تایبه‌تیان بۆ رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا داواكارییه‌كانی بارسێلۆنا نێیماری شۆك كردووه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا نووسیویه‌تی: پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به 280 ملیۆن یۆرۆ نیێیمار به بارسێلۆنا بفرۆشێته‌وه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا گفتووگۆیه‌كانی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستپێكردووه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه داوای له یانه پاریسییه‌كه كردووه چه‌ند یاریزانێكی لێ بكڕێت و تێھه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیماری بكات، له‌وانه ئۆمتیتی، راكیتیچ و دێمبلی، به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه هیچ كامێك له‌م یاریزانانه‌ی ناوێت و ته‌نیا كۆتینهۆی مه‌به‌سته.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ئاماده‌یه، دێمبلی، ئۆمتیتی و راكیتیچ له‌گه‌ڵ 100 ملیۆن یۆرۆ له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بداته پاریس سانجێرمان.
نێیماری ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان.
نێیمار پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد.