فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور به‌خێرایی وه‌ڵامی مێسی دایه‌وه‌

"ناكرێت بێرێزی بەرامبەر دێرینترین پاڵەوانیەتی جیهان بكرێت"

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکای باشوور بە فەرمی بەیاننامەیەکی لەسەر تۆمەتەکانی لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بڵاوکردەوە.

پاش ئەوەی مێسی دوای کۆتایی یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر چیللی بە توندی هێرشی کردە سەر بەرپرسانی (کۆنمیبۆل ـ فێدراسیۆنی ئەمریکای باشوور)، بەوەی کە پاڵەوانتیەکە بۆ بڕازیل رێکخراوە و ناوبژیوانان لەو ئاستەدا نین کە پاڵەوانتیەکی لەمجۆرە بەرێوە ببەن و چەندین تۆمەتی دیکە.

 بەرپرسانی ئەم فێدراسیۆنە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە: ''لە تۆپی پێدا هەندێجار دەدۆڕێی و هەندیێجاریش براوە دەبیت، پەسەند کردنی ئەنجامەکان بە رێز و خۆشەویستی یەکێکە لە بنەماکانی رێزگرتن لە یاری، ئەم بابەتە ناوبژیوانانیش دەگرێتەوە، ئەوانیش مرۆڤن و هەڵە دەکەن، بۆیە شتێکی رەوا نیە کاتێک پاڵەوانتیەک بە بەشداری 12 وڵاتی گەورە بەڕێوە دەچێت و گشت هەڵبژاردەکانیش زۆر بە ئاسایی رکابەری لەسەر نازناوەکە دەکەن، تۆ تۆمەتی بێ بنەما بنێیتەوە کە دوور بن لە هەموو راستیەک و بتەوێت یەکپارچەیی کۆپا ئەمریکا لەکەدار بکەیت، بۆیە ئەم تۆمەتانە بێ رێزیە بەرامبەر دێرینترین پاڵەوانیەتی، یاریزانان و سەدان کەس کە شەونخۆنی دەکەن بۆ بەرێوەچوونی پاڵەوانتیەکە.