بەیل جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەوە

بەرامبەر ئیسپانیا یاریی ناکات

گاریس بەیل جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەتەوە و سبەی بەرامبەر ئیسپانیا یاریی ناکات.
رایان گیگزی بەڕێوەبەری هونەری وێلز لەبارەی بەیل رایگەیاند، بەیل لە ماسووڵەکاکنی هەست بە شەکەتی و ماندووبوون دەکات و ئێمەش نامانەوێت سەرکێشی بە تەندرووستی بەیلەوە بکەینو بەرامبەر ئیسپانیا یاریی ناکات.
لەبارەی یاریکردنی بەیل لە بەرامبەر ئێرلەنداش، گیگز رایگەیاند چانسی یاریکردنی %50یە، رەتیشیکردەوە هیچ یاریزانێکی ئەگەر %100 ئامادە نەبێت یاریی پێبکات.
بەیل لە دێربی مەدرید تووشی پێکان بوو، یارییەکەی پێ تەواو نەکرا، دواتر لە یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس گەڕایەوە و یاریی کرد، بەڵام بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پێکانەکەی ئەو یارییەشی تەواونەکرد.
گاریس بەیل لەوەتەی پەیوەندیی بە ریال مەدریدەوە کردووە، 20 جار تووشی پێکان بووە، نزیکەی 322 رۆژیش بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاوە.