"پێرێز دهیهوێت مۆرینهۆ بۆ راهێنهرایهتی ریال مهدرید بگهڕێنێتهوه"
ریال مەدرید دەیەوێت خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی بگەڕێنێتەوە یانەکەی و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پێبسپێرێت.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکانی خۆی ئاشکرای کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی خۆزێ مۆرینهۆ کردووە و پێرێز دەیەوێت جارێکی دیکە مۆرینهۆ بکاتەوە راهێنەری مێرێنگی و پێیوایە تەنیا ئەو دەتوانێت ریال مەدرید لەم دۆخە خراپەی ئێستا دەرباز بکات، کە ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی سانتیاگۆ سۆلاری بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و 10 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگەوە دوورە.
خۆزێ مۆرینهۆ دەیەوێت ئەو ١٥ ملیۆن پاوەندە لە مانچێستەر یونایتد وەربگرێت، کە دوای دەرکرانی لە مان یونایتد بەپێی گرێبەستەکەی مافی خۆیەتی، ئینجا دەیەوێت لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە دەست بە گفتوگۆ بکات.