سبه‌ی خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت
گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی كوردستان ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی ئێواره ده‌كرێن، دهۆك و زێره‌ڤانی له دێربی بادینان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، شێروانه و ده‌ربه‌ندیخانیش له گه‌رمیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یاری لوتكه‌ش له پایته‌ختی رۆشنبیری، له نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ به‌ڕێوه ده‌چێت، له سۆران ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی برایه‌تی هاتۆته هه‌ولێر.
برایه‌تی ـ سۆران
یانه‌ی سۆران كه به ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ناسراوه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سه‌وزپۆشه‌كانی برایه‌تی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كردووه.
برایه‌تی ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامه‌كانی ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی له هی پار باشتره، به‌ڵام ئه‌م یارییه بۆ ئه‌وان سه‌خت ده‌بێت چونكه به‌رامبه‌ر سۆرانی پێشه‌نگی خوله‌كه یاری ده‌كه‌ن، هه‌مووان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هێڵه پۆڵایینه‌ی به‌رگری سۆران چۆن لێكهه‌ڵبوه‌شێننه‌وه كه ئه‌م وه‌رزه رێگه‌یان نه‌داوه هیچ گۆڵێكیان لێ بكرێت.
برایه‌تی پێنج خاڵی كۆكردۆته‌وه و له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا سۆران به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه و هیچ گۆڵێكیشی لێ نه‌كراوه.
دهۆك ـ زێره‌ڤانی
دهۆك له یاریگای خۆیی میوانداریی زێره‌ڤانی دراوسێی ده‌كات، هه‌ردوو له‌م وه‌رزه هێشتا تامی هیچ بردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌كردووه و هه‌ردووكیان له‌م یارییه‌دا به دوای نووسینه‌وه‌ی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنت.
زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 نازناوی خوله‌كه وه‌ك ساڵانی پێشوو توانای كێبڕكێی نازناوه‌كه‌ی نه‌ماوه، خه‌ونی ئه‌وانیش بۆ ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا مانه‌وه‌یان له خوله‌كه گه‌ره‌كه، له‌م وه‌رزه‌ش ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا دهۆك خاوه‌نی دوو خاڵه و پله‌ی نۆیه‌می گرتووه.
شێروانه ـ ده‌ربه‌ندیخان
شێروانه له بارودۆخێكی خراپ له یاریگای خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، ئه‌م یارییه به دێربی گه‌رمیان ناسراوه، یانه كه‌لارییه‌كه له سێ یاریی دوو شكست و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه، وه‌لید محه‌مه‌دی راهێنه‌ریش ده‌ست له‌كاركیشانه‌وه‌ته‌وه و موحسین عه‌بدولكه‌ریم به‌شێوه‌ی كاتی شوێنی گرتۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌نجامه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری و پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی گونجاوه، ئه‌م گه‌ڕه‌ش كێشه‌ی هۆگر عه‌بدوڵڵای راهینه‌ریان چاره‌سه‌ر كراوه، ده‌ربه‌ند خاوه‌نی پێنچ خاڵه و خانه‌ی چوارمیان گرتووه، له به‌رمبه‌ردا شێروانه ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی وازده‌یه‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگای خۆی میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری ده‌كات، تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ دوایین یاری خۆی له‌م وه‌رزه دۆڕاندووه و گه‌ڕی رابردووش پشوو بووه، پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م یارییه ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حیسابی هه‌ندرێن هه‌ستێته‌وه و بێته‌وه نێو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌ركه تواناكانی هه‌ردوو یاریزان (ئاكام هاشم و عومه‌ر سه‌دام)ـی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له ئێستادا پێشمه‌رگه سێ خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ندرێن، سێ یارییه ته‌نها یه‌كسانبوون به‌شی بووه، هیشتا تامی دۆڕان و بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت گورزێك له تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ بده‌ن و یه‌كه‌م بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن، به‌وه ناسراوه كه له یارییه به‌هێزه‌كاندا باش ده‌توانێت پلانه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر تێكبدات، هه‌ندرێن ئێستا خاوه‌نی سێ خاڵه و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ سیروانی نوێ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات، ئه‌نجامی ئه‌م دوو تیپه پێچه‌وانه‌ی یه‌كتره، سیروانی نوێ سه‌رتایه‌كی باش و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به خراپی پێشوازی له خوله‌كه كردووه. یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له سیروانی نوێی دراوسێی باری لاسه‌نگی خۆی راستبكاته‌وه، و دوو شكسته‌كه‌ی رابردووشی خامۆش بكات، پێشمه‌رگه خاوه‌نی یه‌ك خاڵه و پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ، به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو سه‌رئێشه‌ی بۆ هه‌مووان دروستكردووه، ئێسته هه‌مووان حیسابێكی تایبه‌تی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی كێشه‌ی سه‌ره‌كی سیروانی نوێ له‌م وه‌رزه نه‌بوونی پێكهاته‌یه‌كی یه‌ده‌گی باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا سیروانی نوێ خاوه‌نی حه‌وت خاڵه و خانه‌ی دووه‌می داگیر كردووه.
هه‌ولێر ـ زاخۆ
زاخۆ له یاریگای خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاومناره له‌سه‌ر ئه‌و یاریگه‌یه یاری ده‌كات كه ئه‌م وه‌رزه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگری نازناوه‌كه له نێو ئه‌و یاریگه‌یه تامی یه‌كه‌مین شكستی كرد.
هه‌ولێر، دوای بردنه‌وه‌ی له گه‌ڕی رابردوو له ڕووی ده‌روونیه‌وه باشتر ئاماده‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌لایه‌نی كه‌م به خاڵێك له‌سه‌ر سنووری باشووری كوردستان بگه‌رێنه‌وه، هه‌ولێر خاوه‌نی به كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا زاخۆ ته‌نها دوو یاری ئه‌نجام داوه و چوار خاڵی هه‌یه، هه‌ر كاتێك له یاریگای خۆی یاریی هه‌بێت وه‌ستانی خولی نایابی عێراق به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت و چه‌ند یاریزانێكی به‌شدار له‌و خوله یاریی پێده‌كات، تا گورزی خۆی بوه‌شێنێ، زاخۆ خاوه‌نی چوار خاڵه و پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.