گۆڵپارێزی جیهان: خراپ فرۆشراین
دوای یارییه گوماناوییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و جیهان كه تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه 17 گۆڵی له یارییه‌كه تۆمار كرد و به جیاوازی گۆڵ پێش زاخۆ كه‌وت و بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه و فرمێسكی به یاریزانانی زاخۆ ڕشت، كوردستان24 چه‌ندان به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه تێیدا گومانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و جیهان تۆختر ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی په‌سه‌ند نه‌كردووه، به‌وپێیه‌ی یارییه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌ی پێگه‌یشتووانی كوردستان زۆرترین گومان و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
گۆڵپارێزی جیهان له ستۆری فه‌یسبووكه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی خه‌مناكی خۆی داناوه و نووسیویه‌تی: "خراپ فرۆشراین، نه‌مانزانییه ریازه‌ش ده‌فرۆشرێ، ئه‌مه لۆ چی هاتین و تووشی چی بووین."
له گفتووگۆیه‌كدا یاریزانێكی یانه‌ی جیهان دڵنه‌وایی یاریزانێكی هاوڕێی له یانه‌ی زاخۆ ده‌داته‌وه و تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یاریزانه‌كان یارییه‌كه‌یان نه‌فرۆشتووه و به‌ڵكو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه ئه‌و كاره‌یان كردووه.
ئه‌و یاریزانه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات، ده‌شڵێت: پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه كاتێك هه‌ستم له فرۆشتنی یارییه‌كه كرد جه‌ختم له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر یارییه‌كه فرۆشرا بێت ئاماده نیم یاری بكه‌م، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یاری نه‌كه‌م مافی ده‌ستبه‌رداربوونم ناده‌نێ.
ئه‌و یاریزانه له درێژه‌ی گێرانه‌وه‌ی دیوی شاراوه‌ی پشت یارییه گوماناوییه‌كه‌ی نێوان جیهان و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی زیاتر ده‌ڵێت: كاتێك گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بوو زانیم یارییه‌كه فرۆشراوه، ئاماده‌نه‌بووم له گێمی دووه‌م به‌شداریی بكه‌م و هاتمه‌ده‌ره‌وه و نه‌مویست ببمه به‌شێك له‌و زوڵم و یاری فرۆشتنه.
ئێواره‌ی دوێنێ خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان كۆتایی هات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له 11 یاری پێشووتر 20 گۆڵی كرد بوو، به‌ڵام له یاریی به‌رامبه‌ر جیهان 17 گۆڵی تۆمار كرد.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یارییه‌كه‌ی نێوان ئاشتی و زاخۆ تا خوله‌كی 90 به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان بوو، به‌ڵام له خوله‌كی زیاد كرا‌و زاخۆ 3 گۆڵی كرد.