به‌ فه‌رمی بێرناردۆ سیلڤا له‌ یاریكردن سڕ كرا

له‌سه‌ر یه‌ك تویت سزا درا

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند بە فەرمی بێرناردۆ سیلڤای ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی مانچێستەر سیتی بۆ یارییەک سڕ کرد.

بێرناردۆ سیلڤا دوای ئەوەی لە 22ـی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ تویتێکی لەسەر بێنجامین مێندی فڕەنسی و بەرگریکاری یانەکەی کرد، کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە ئەو یاریزانە هەرزوو تویتەکەی سڕییەوە، بەڵام فێدراسیۆنی ئینگڵاند پێیانوابوو کە تویتەیە سوکایەتی بە یاریزانەکەی هەڵبژاردەی فڕەنسا بوو، بۆیە باگنهێشتی ئەو یاریزانەیان کرد و داوای روونکردنەوەیان کرد، بەڵام روونکردنەوەکانی لە جێگەی خۆی نەبوون، هەربۆیە بریار لەسەر سزادانی درا.

سیلڤا بۆ یەک یاری سڕ کرا و دوای گەڕانەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناتوانێت بەشداری یاری بەرامبەر چێڵسی بکات، هەروەها ناوەڕاستکارە پۆرتوگاڵیەکە بە بڕی 50 هەزار پاوەند پێ بژاردن سزادرا.