ریزبه‌ندی باشترین راهێنه‌رانی جیهان دیاریكران
پێگه‌ی پۆلێنی راهێنه‌ران پێپ گواردیۆلای به باشترین راهێنه‌ری وه‌رزی 2018-2019 ده‌ستنیشانكردووه و ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆناش له پله‌ی حه‌وته‌م ده‌بینرێت.
پێپ گواردیۆلا له وه‌رزی رابردوو توانی نازناوه‌كانی پرێمه‌رلیك و جامی كاراباو و جامی فا بۆ مان سیتی بباته‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی 82 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ی گرتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول كه نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا، به 80 خاڵ له خانه‌ی دووه‌مه، زینه‌دین زیدانیش هه‌رچه‌نده دووركه‌وتنه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید له مانگی مارسی رابردوو، به‌ڵام به 77 خاڵ و شه‌ش پۆینت خاڵ خانه‌ی سێیه‌می گرتووه.
هه‌ریه‌كه له ئالێگری و پۆچێتینۆ و دیێگۆ سیمیۆنیش له چواره‌م وپێنجه‌م و شه‌شه‌م له پێش ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌بینرێن.