"ئه‌م راهێنه‌ره رازیبوونی خۆی بۆ راهێنه‌رایه‌تی یوڤێنتۆس ده‌ربڕی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ رازیبووه شوێنی ئالێگری له یوڤێنتۆس بگرێته‌وه.
پۆچیتیپنیۆ كه ئێستا یانه‌كه‌ی گه‌یاندۆته فایناڵی چامپیۆنزلیگ، بریاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی تۆتێنهام بڕوات و هێشتا چاره‌نووسی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پۆچیتینیۆ به ئۆفه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی یوڤی رازیبووه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو شوێنی ئالێگری بگرێته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه، كه میدیاكانی ئیتاڵیا، چاره‌نووسی هه‌ریه‌ك له پێپ گواردیۆلا و مارویسیۆ ساری به یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌به‌ستنه‌وه.
ماسیملیانۆ ئالێگری دوای ئه‌وه‌ی 11 نازناوی له ماوه‌ی 5 وه‌رز بۆ یوڤێنتۆس برده‌وه به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی له یانه‌ی یوڤێنتۆس راگه‌یاند.