به فه‌رمی 4 یاریزان بۆ خه‌ڵاتی باشترینی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر كران
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، به فه‌رمی 4 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م قۆناخه به‌ربژێر كران، له لیسته‌كه‌دا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی تێدا نییه.
هیۆنگ مین سۆن، هێرشبه‌ری كۆریای باشووری یانه‌ی تۆتێنهام بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه كێبڕكێ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه له مانچێسته‌ر سیتی كه تێدا (هیۆنگ مین) له خوله‌كی 78 گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تۆتێنهام ده‌ستخست.
رۆبێرتۆ فێرمینیۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوای بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له دژی پۆرتۆ، ئه‌و یاریزانه له خوله‌كی 26ی گۆڵی دووه‌می لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد و ئاستێكی به‌رزی له یارییه‌كه پیشان دا.
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و به‌رپه‌چی زۆرترین مه‌ترسی هێرشبه‌رانی مانچێسته‌ر یونایتدی دایه‌وه و تیپه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
فرینكی دی یۆنگ، ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئا‌یاكس به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ركه‌وت و زۆرترین فشاری له رێگه‌ی هێرشبه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر گۆڵی یوڤێنتۆس دروست كرد.