سۆلاری له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس چی گوت؟
له گه‌ڕی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا شه‌وی چوارشه‌ممه، یانه‌ی ئه‌یاكس و ریال مه‌درید له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی (یوهاین كرۆیف ئارینا) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12 شووباتی 2019، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت مێژوو بنووسێته‌وه و سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
سۆلاری ده‌ڵێت: وه‌ك یاریزان له یاریگه‌ی ئه‌یاكس بیره‌وه‌ری زۆر خۆشم هه‌یه، هیوادارم سبه‌ی وه‌ك راهێنه‌ره بیره‌وه‌رییه‌كانم به‌چێژتر بكه‌م.
سۆلاری گوتیشی: پێموایه ئه‌یاكس به دۆخێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت، من یاری ئه‌و یانه‌یه‌م زۆر بینیوه، ئه‌وان له ئاستێكی به‌رز دان، ئێمه رێزیان لێ ده‌گرین.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: سێرخیۆ رامۆس كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و خاوه‌نی گیانێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌هێزه و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌زن سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی له نێو یاریگه ده‌كات.
مارسێلۆش پیاوێكی گه‌وره و كاپتنی دووه‌می یانه‌كه، ئه‌و هاوشێوه‌ی دروشم و لۆگۆی ریال مه‌دریده و به‌شێوه‌یه‌كی باش مه‌شق و راهێنانه‌كانی بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌ی ده‌كات، مارسێلۆ هه‌میشه رۆڵێكی باش ده‌گێرێت و هه‌مووان خۆشیان ده‌وێت و به‌رده‌وام راهێنانه‌كانی به پێكه‌نینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و زه‌رده‌خنه به یاریزانه‌كانیش ده‌به‌خشێت.
گوتیشی: ھێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه له نێوان مارسێلۆ و ریگیلیۆن كامه‌یان به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌یاكس ده‌كه‌ن.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌شڵێت: سرووشتی من وایه كه حه‌زم له یارییه گه‌وره و مه‌ترسیداره‌كانه، هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید.
سۆلاری له كۆتایی لێدوانه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه قسه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گواردیۆلا بۆ ئه‌و هیچ نرخێكی نییه و هیچ شتێكی بۆ ئه‌و زیاد نه‌كردووه.