یه‌كه‌مین لێدوانی كریستیانۆ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس پێش یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و‌یان له چامپیۆنزلیگ له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كات كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌ك بۆ ریال مه‌درید، به‌ڵكو بۆ ئیسپانیاشی له‌بیر كردووه و جارێكی تر رووناداته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (دازان)ـی ئیتاڵیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز بیری ئیسپانیا و پورتوگال ناكات، ده‌شڵێت: راسته من پێشتر له یانه‌یه‌كی مه‌زنی ئیسپانیا یاریم كردووه و كۆمه‌ڵێك كه‌سی باشم ناسیوه، به‌ڵام بیری هیچیان ناكه‌م، چونكه له ئیتاڵیاش هه‌مان شته، له یانه‌یه‌كی گه‌وره یاری ده‌كه‌م و خه‌ڵكی زۆر باشیش له ده‌ورووبه‌رم هه‌یه.
له باره‌ی پورتوگالیش، كریستیانۆ گوتی: له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه من له ماڵه‌كه‌م دوورم، له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ڕاهاتووم و بۆ من زۆر قورس نییه، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیشه‌وه وڵاته‌كه‌م به‌ره‌و ئینگلاند جێهێشت. ئێستاش له ته‌مه‌نی 33 ساڵی هاتوومه‌ته ئیتاڵیا و له تۆرینۆ ده‌ژیم و زۆر ئاسووده‌م.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، كریستیانۆ گوتی: یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێمان ده‌كات، به‌ڵام ئێمه تیپێكی گه‌وره‌ین، ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش یانه‌یه‌كی مه‌زنه و ده‌توانێت چامپیۆنزلیگیش بباته‌وه.