به ڤیدیۆ.. ئهم گۆڵه به جوانترین گۆڵی ئهم وهرزهی پرێمهرلیگ دهستنیشان كرا
گۆڵی ئاندرۆس تاونسێند بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.
بەفەرمی گۆڵی ئاندرۆس تاونسێندی یاریزانی کریستال پاڵاسی ئینگلیزی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا، کە ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بە شووتێکی بەهێز یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی تۆپی پێ بوو.
تانوسێند لە مانگتی دیسێمبەری ساڵی رابردوو لە خولەکی ٣٥ لە دووری زیاتر لە ٢٥ یاردە گۆڵێکی نایابی کرد، کە کریستال پاڵاس ئەو یارییەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە مانچێستەر سیتی بردەوە، ئەو دۆڕانەش تاکە دۆڕانی مان سیتی پاڵەوانی ئەم وەرزە بوو لە یاریگای خۆی لەم وەرزە تووشی بێت.