چاڤی هێرناندێز یه‌كه‌مین نازناوی وه‌كو راهێنه‌ر به‌ده‌ستهێنا
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌م نازناوی وه‌كو راهێنه‌ر به‌ده‌ستهێنا.
له جامی سوپه‌ری قه‌ته‌ر یانه‌ی سه‌د به‌سه‌ركردایه‌تی چاڤی هێرناندێز رووبه‌رووی یانه‌ی دحێل بوونه‌وه و له یارییه‌كه‌شدا به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، هه‌رچه‌نده له‌م یارییه‌دا چاڤی له تواناكانی به‌غداد بونه‌جاح و حامید ئیسماعیل بێبه‌ش بوو، به‌ڵام دواجار سه‌ركه‌وتوو بوون له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
چاڤی دوای ساڵانێك یاریكردن له ریزه‌كانی سه‌د ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی وه‌رگرت و وه‌كو راهێنه‌ر یه‌كه‌م نازناوی به‌ده‌ستهێنا.