به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له گه‌ڕی 31ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی فوولهام به‌ده‌ستهێنا و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی فوولهامی له‌نده‌نی له نێو یاریگه‌ی (كڕاڤن كۆتاج) میوانداریی لیڤه‌رپوولی كرد، سادیۆ مانی هێرشبه‌ری سه‌نیگالی له خوله‌كی 26ـی گێمی یه‌كه‌م یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر ڕایان بابڵ، هێرشبه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی فوولهام ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه له خوله‌كی 74ـی گێمی دووه‌م گۆڵێكی له دژی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی پێشووی تۆمار كرد.
دواتر جه‌یمس میلنه‌ری ناوه‌راستكاری لیڤه‌رپوول له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی بۆ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ گه‌ڕانده‌وه.
لیڤه‌رپوول ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 76 خاڵ و به جیاوازی 2 خاڵ پێش مان سیتی ركابه‌ری كه‌وته‌وه و كه هێشتا ئه‌و یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له پرێمه‌رلیگ نه‌كردووه.