ئالڤێس په‌یامێكی خه‌مناك بۆ مێسی هاوڕێی ده‌نێرێت
دانی ئالڤێس كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ جارێكی دیكه گله‌یی له لیۆنێل مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌میشه كه‌سه‌كان تا كۆتایی به هاوڕێت نامێننه‌وه، من هێشتا به مێسی به هاوڕێی خۆم ده‌زانم، به‌ڵام له قسه‌كانیدا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆری كرد و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاردا كه رۆژانێك له كامپ نوو له پێناو ئه‌ودا ده‌جه‌نگان.
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی SporTVـی به‌رازیلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مێسی بێرێزی به هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌رازیل كرد، دووه‌میان، بێرێزی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش كرد كه رۆژانێك له پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی مێسی ده‌جه‌نگان.
ئالڤێس ده‌شڵێت: راسته مێسی هاوڕێی منه و به‌رده‌وامیش قسه‌ی راستم له مێسی بیستووه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له قسه‌كانی هه‌ڵه‌ی كرد و نه‌ده‌بوو به‌مجۆره لێدوان بدات.
ئالڤێس له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: كاتێك له بارسێلۆنا بووم، به‌رده‌وام زۆرترین گفتووگۆم له‌گه‌ڵ گواردیۆلا ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین تۆپ له نێو یاریگه به مێسی بگات، زۆرجاریش له‌گه‌ڵ گواردیۆلا كێشه‌م بۆ دروست ده‌بوو، چونكه پێیوابوو زیاده‌رۆییه‌كی زۆر بۆ ناردنی تۆپ بۆ مێسی ده‌كه‌م، به‌ڵام من پێداگیرم له‌سه‌ر ئه‌م شێوازی پاڵپشتی خۆم بۆ مێسی ده‌كرد، به‌جۆرێك گواردیۆلاشم رازیكرد كه پێویسته دوو خوله‌ك جارێك تۆپێك به مێسی بگات.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر 391 یاری بۆ بارسێلۆنا كردووه 21 گۆڵ و 100 ئاسیستی هه‌بووه، زۆرترین ئاسیسته‌كانیشی بۆ مێسی كردووه.