هاندەرانی سەدی قەتەری داوای دەستلەکارکێشانەوەی چاڤی دەکەن

سەد لە پلەی چوارەمی خولی قەتەری دێت

هاندەرانی یانەی سەدی قەتەری داوای دەستلەکارکیشانەوەی چاڤی هیرناندێزی راهێنەری یانەکەیان دەکەن.
لە یاریی نێوان سەد و قەتەر لە خولی ئەستێرەکانی قەتەری کە یانەی قەتەری قەتەری بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەکەی چاڤی بردەوە، لە نێوان هەردوو گێمدا کاتێک یانەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە دواوەبوو، هاندەرانی یانەی سەد داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئیسپانی یانەکەیان دەکرد.
یانەکەی چاڤی تووشی سێیەمین دۆڕانی بوو لەم وەرزەی خولی قەتەری، کە بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و پێشتریش لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا یانەکەی چاڤی کرابووە دەرەوە.