به فه‌رمی داوا ده‌كرێت كلاسیكۆ له كامپ نوو بگوازرێته‌وه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و به‌تایبه‌ت بارسێلۆنا، ئه‌نجوومه‌نی لالیگا به فه‌رمی داوای له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووه یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید كه بڕیاره له 26ـی ئه‌م مانگه له كامپ ن‌و به‌ڕێوه بچێت بگوازێته‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ڵام هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و به‌تایبه‌ت بارسێلۆنا به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر 9 سه‌ركرده‌ی ریفۆرمخواز له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسپانیاوه كێشه بۆ یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دروست ده‌كات.
بڕیاره له 26ـی ئه‌م مانگه بارسێلۆنای پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی رابردووی لالیگا و دووه‌می ئه‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی كامپ نوی تایبه‌ت به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا رووبه‌ڕوو ببنه‌وه.
له دوو رۆژی رابردوو گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆر له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس دروست بووه و ده‌یان كه‌س بریندار بوون و ده‌یانی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون بۆیه پێشبینی ده‌كرێت یاریی كلاسیكۆ یان دوابخرێت یاخود بگوازرێته‌وه شوێنێكی دیكه، یانیش بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت.
ئه‌نجوومه‌نی خولی ئیسپانیا رایگه‌یاند داوایان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووه به‌هۆی خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌تیه‌كان كه هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای گرتووه‌ته‌وه یاریی كلاسیكۆ له بارسێلۆناوه بۆ مه‌دریدی پایته‌خت و بۆ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازرێته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بارسێلۆنا ره‌تیكردۆته‌وه به داواكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا رازی بێت و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆ له كامپ ن‌و بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازرێته‌وه.
هاوكات بارسێلۆنا پلانی گه‌شتكردنی بۆ ڤیتۆریا هه‌ڵوه‌شانده‌وه وه‌كو ئاماده‌كاریی بۆ یارییه‌كه‌ی ئیبار سه‌ره‌ڕای نا ئارامی شاره‌كه و به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ماركا بڵاویكردۆته‌وه ته‌نانه‌ت ریال مه‌دریدیش له‌گه‌ڵ گۆڕینی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه نییه و دواخستنی یارییه‌كه بۆ كاتێكی دیكه به باشتر ده‌زانێت، به‌ڵام گۆڕینی یاریگه له ده‌ست هیچ یانه‌یه‌ك نییه و فێدراسیۆنی ئیسپانیا به‌بێ ره‌زامه‌ندی یانه‌كان ده‌توانێت یارییه‌كه بگوازێته‌وه یاریگه‌یه‌كی دیكه.
بڕیاریشه بارسا رۆژی هه‌ینی دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی له یاریگه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئه‌نجام بدات پێش ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه له لالیگا رووبه‌رووی ئێبار ببێته‌وه.
ریال مه‌درید دوای هه‌شت گه‌ڕ له به‌ڕێوه‌چوونی لالیگا به 18 خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی گرتووه و بارسێلۆناش به جیاوازی دوو خاڵ له خانه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.