زێدان: من نه‌زانم ئه‌گه‌ر حه‌ز به هاتنی ئه‌و یاریزانه نه‌كه‌م
زێنه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید دڵخۆشی خۆی به گرێبه‌سته نوێیه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆگباش ده‌ڵێت: ریال مه‌درید خۆی ده‌زانێت چی ده‌كات، دووپاتیشیده‌كاته‌وه گاریس به‌یڵ ده‌توانێت له یانه‌كه‌یان بمێنێته‌وه.
زێنه‌دین زیدان، راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن گوتی: سه‌ره‌تا سوپاسی هه‌مووان ده‌كه‌م كه به‌هۆی كۆچی دوای براكه‌م سه‌ره‌خۆشیان لێكردم، هه‌ست ده‌كه‌م به باشی كارمان كردووه، ده‌ستخۆشی له یاریزانه‌كان ده‌كه‌م كه له چه‌ند رۆژی رابردوو به باشی ئاماده‌كارییان كردووه و ئێستا ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی سێ یاریی له هیوستن.
زێدان ده‌شڵێت: دڵخۆشم به گرێبه‌سته نوێیه‌كانی ریال مه‌درید، یاریزانه نوێیه‌كانمان یاریزانی باش و لێهاتوون، ده‌رباره‌ی هاتنی پۆگبا جارێكی دیكه ده‌یڵێم من نه‌زانم ئه‌گه‌ر حه‌ز به هاتنی ئه‌و یاریزانه نه‌كه‌م، یانه‌كه‌مان ده‌زانێت چی ده‌وێت و هێشتا كاتمان له‌به‌رده‌مه، ئه‌مڕۆ ته‌نیا بیر له یارییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
زێدان گوتیشی: گاریس به‌یڵیش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه و ده‌توانێت بمێنێته‌وه، رێز له سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌گرین تاكو رۆژی كۆتایی بازاری گواستنه‌وه‌كانیش ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك هه‌یه.
زیزۆ ده‌شڵێت: هازاردیش یاریزانێكی گرنگ و ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌مان، ئه‌و پێویستی به یانه‌یه‌كی وه‌كو ریال مه‌درید بوو، ده‌رباره‌ی خامێس رۆدریگێز ئه‌و هێشتا یاریزانی ریال مه‌دریده و ئێستا له پشوودایه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی رووده‌دات.