به‌دبه‌ختی به‌رۆكی كاسیاس به‌رنادات، ئه‌مجاره‌یان ژنه‌كه‌ی تووشی شێرپه‌نجه ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ئیكه‌ر كاسیاس له كاتی مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا، ئه‌مجاره‌یان ژنه‌كه‌شی تووشی شێربه‌نجه ده‌بێت.
سارا كاربۆنێرۆی خێزانی ئیكه‌ر كاسیاس له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام نووسیویه‌تی: به‌دبه‌ختی به‌رۆكی ئێمه به‌رنادات، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌ڕه‌شه له ژیانم ده‌كات.
سارا ده‌شڵێت: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پشكنینی پزیشكیم ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه له منداڵدانم گرێ ده‌ركه‌وتووه و كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ تووشبوونم به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان.
سارا ده‌شڵێت: پێویسته ئارام بم و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌م بجه‌نگێم، دڵخۆشیشم چونكه پاڵپشتییه‌كی زۆر خانه‌واده‌كه‌م و هاورێیه‌كانم هه‌ست پێده‌كه‌م، جیا له‌وه‌ش متمانه به تیمی پزیشكییه‌كه‌م هه‌یه كه به وردی چاودێری نه‌خۆشییه‌كه‌م ده‌كه‌ن.
سارا كاربۆنێرۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، یه‌كێكه له پێشكه‌شكار و په‌یامنێره وه‌رزشییه ناسراوه‌كانی ئیسپانیایه، له 2009 له میانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كاسیاس كه‌وتنه داوای خۆشه‌ویستی یه‌كتر، دواتر له 2016 مه‌راسیمی هاوسه‌رگیریان سازدا و خاوه‌نی دوو منداڵن به ناوه‌كانی (لوكاس و مارتن).
کاسیاس و کاربۆنێرۆی تەمەن 35 ساڵان لە ساڵی 2009ـه‌وە خۆشەویستی یەکدین و لە 2016دا ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە، خاوەنی دوو منداڵیشن.