"لویز ئێنریكی ئۆفه‌رێكی له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه پێگه‌یشت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا و ئیسپانیا، یانه‌ی ئارسێناڵ بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئۆنای ئێمری ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی بارسێلۆنا كردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسێناڵ (رائول سانلیهی) به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌یان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ لویز ئێنریكی بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئارسێناڵ دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان به ته‌واوه‌تی له ئۆنای ئێمری راهێنه‌ر بێهیوابوونه، به‌وپێیه‌ی ئێستا یانه‌كه له 4 پله‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی دووركه‌وتۆته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ساڵی داهاتووش نه‌توانن به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ بكه‌ن.
ده‌یلی مه‌یل ئه‌وه‌شی نووسیوه شه‌وی رابردوو راسته‌وخۆ كارگێری ئارسێناڵ ئۆفه‌ره‌كه‌یان پێشكه‌شی لویز ئێنریكی كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی ESPN ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لویز ئێنریكی حه‌ز ناكات شوێنی ئۆنای ئێمری له ئارسێناڵ بگرێـه‌وه.
لویز ئێنریكی به‌هۆی مردنی كچه‌كه‌ی له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دووركه‌وتۆته‌وه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی رۆما و بارسێلۆنا بووه، نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.