رۆژه ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له گه‌ڕی حه‌ڤده‌می خولی نایابی كوردستان 3 یاری له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چن، له یاریی لوتكه‌دا زێره‌ڤانی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی كرد، برایه‌تیش بووه میوانی نه‌ورۆز و له هه‌ولێریش یانه‌ی هه‌ندرێن و ئاكرێ رووبه‌ڕوو یه‌كتر بوونه‌وه.
هه‌ندرێن برینه‌كانی یانه‌ی ئاكرێی قوڵتر كرده‌وه
لە ھەولێر یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ئاكرێ بووه‌وه، هه‌ندرێن دوای 3 یاری یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووف به‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك ره‌وانده‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه یانه‌ی ئاكرێ له دابه‌زین نزیك كرده‌وه.
له خوله‌كی 13 محه‌مه‌د مه‌غدید گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ندرێن كرد، پاشان له خوله‌كی 22 یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئێرانی محه‌مه‌د مهحمهدیان گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ندرێن زیاد كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، محه‌مه‌د حه‌مه‌د به‌رگریكاری پیشه‌گه‌ری عه‌ره‌بی یانه‌ی ئاكرێ له خوله‌كی 91 تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی یانه‌كه له شكست رزگار بكات.
هه‌ندرێن به‌م بردنه‌وه بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان گه‌ڕایه‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 22 خاڵ به‌رز كرده‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاكرێ درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كان دا و ئه‌م هه‌فته‌یه‌یش نه‌یتوانی خۆی له ناوچه‌ی دابه‌زین رزگاری بكات و بە 11 خاڵ ھەر لە كۆتایی ریزبەندییەكە ماوه‌ته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له دهۆك، زێره‌ڤانی شۆك كرد
پێشمەرگەكانی ھەولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی دهۆكی كرد و به 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ره‌و پیرمام گه‌ڕانه‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م فه‌رهه‌نگ وریا هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كۆتایی به بێده‌نگی هێنا و به تۆماركردنی گۆڵێك به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند، یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان پته‌وتر كرد، زێره‌ڤانی به 25 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی چواره‌م مایه‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ئاگری له برایه‌تی به‌ردا
نه‌ورۆز له سلێمانی میوانداریی برایه‌تی كرد، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه، وڵات عه‌مێ پیشه‌گه‌ری سووری گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ برایه‌تی تۆمار كرد، دواتر كامه‌ران عه‌لی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز له خوله‌كی 41 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ نه‌ورۆز یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می نه‌ورۆز (دیار عه‌لی) ده‌ركه‌وت و گۆڵی دووه‌می نه‌ورۆزی كرد و شوێنی خۆشی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه قایمتر كرد، به‌مه‌ش دیار ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكاران گه‌یانده 12 گۆڵ.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش، ئاسۆ رۆسته‌م گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، به‌مه‌ش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 6 گۆڵ.
یانەی نەورۆز بە راھێنەرایەتی پرسیار عەبدولرەزاق سێیه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك به ئه‌نجام 3 گۆڵ یارییه‌كه ده‌باته‌وه، برایه‌تیش دوای گۆڕینی فازڵ عه‌باسی راهێنه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی فاتیح حه‌مه‌خانیش نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
برایەتیش كە بە 13 خاڵ لە پلەی سێزدەمی خولەكە مایه‌وه و و یانه‌ی نه‌ورۆزیش خاڵه‌كانی له خانه‌ی دووه‌م بۆ 30 خاڵ به‌رز كرده‌وه.