مارچیلۆ لیپی هه‌ڵبژارده‌ی چینی گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی جامی ئاسیا
له دووه‌مین یاری قۆناخی 16ـی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، چین شكستی به تایلاند هێنا و بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ركه‌وت.
هه‌ڵبژارده‌ی چین به راهێنه‌رایه‌تی مارچیلۆ لیپی راهێنه‌ری ئیتاڵی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له تایلاندی برده‌وه و بلیتی قۆناخی هه‌شتی بڕی.
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام له ناوه‌راستی گێمی دووه‌م چین ده‌ستی خۆی وه‌شاند و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی چین له قۆناخی هه‌شتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان ئێران و عوممان ده‌بێته‌وه كه یارییه‌كه پاش كه‌مێكی تر ده‌ستپێده‌كات.