له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا بزانه چی ده‌ڵێت؟
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، یانه‌ی بارسێلۆنا، مۆرارا نیتۆی گۆڵپاریزی به‌رازیلی به میدیاكان و هانده‌ران ناساند، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بكاته‌وه.
نیتۆی گۆڵپاریزی پێشووی ڤاڵێنسیا بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز په‌یوه‌ندی به بارساوه كرد، كه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه له ئه‌نجامی ئاڵوگۆرێكی نیوان بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا بوو، بارسا بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ و سیلیسینی گۆڵپاریزی پێشكه‌شی ڤاڵێنسیا كرد له پێناو گواستنه‌وه‌ی نیتۆی به‌رازیلی.
نیتۆی 29 ساڵان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دڵخۆشی خۆی ده‌ڕبڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هاتووه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌لایه‌نی كه‌م هاتنم بۆ بارسا، بۆ ئه‌وه‌یه ئاستی خۆم به‌رزكه‌مه‌وه، رێزێكی زۆرم بۆ تیر شتیگن هه‌یه، به‌ڵام پێموابێت له‌گه‌ڵ شتیگن و ته‌واوی یاریزانه‌كان ده‌توانم ئاستی خۆم پێشبحه‌م، ره‌نگه ببم به گۆڵپاریزی سه‌ره‌كی بۆ نا.
نیتۆ ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ بارسا ده‌مه‌ویت چامپینۆزلیگ به‌ده‌ستبێنم یان لانیكه‌م كه‌م لالیگا ببمه‌وه، ئه‌وه شتێكی ئاساییه و بارسا یه‌كێكه له به‌هێزترین یانه، بۆیه زۆر دڵخۆشم كه درێسی بارسا ده‌پۆشم، سووپاسی به‌رپرسانی ڤاڵێنسیا و هاورێكانم ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وان كاتێكی خۆشم به‌سه‌ر بردووه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بارسا و یاریزانه‌كان، لاپه‌ریه‌كی نوێ هه‌ڵده‌مه‌وه، ئیمه به‌رازیلین، تیده‌گه‌نین، بارسا و هانده‌رانی بارسا چی چاوه‌ڕوانییه‌كیان له یاریزانه به‌رازیلییه‌كان هه‌یه كاتێك دێنه ئێره.