سه‌رهه‌نگ موحسین: ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆم كرد خه‌ریك بوو لێم بده‌ن
سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر ره‌خنه‌ی توند له سه‌رۆك و كارگێرانی یانه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌و یانه‌یه 42 ده‌فته‌ری منی خواردووه،له پێناو وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانم له‌گه‌ڵ كارگێرانی یانه‌ی هه‌ولێر كۆبوومه‌وه و تێیدا سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سووكایه‌تی پێ‌كردم و پێی گوتم تۆ هیچ مافێكت نییه بێ منه‌تم بڕۆ لای هه‌ر وه‌زیر و سه‌رۆك و به‌پرسێكی وڵات پێتخۆشه بڕۆ سكاڵا تۆمار بكه.
سه‌رهه‌نگ موحسین له وه‌ڵامێكی كوردستان24 ڕه‌تی ده‌كاته‌وه دوورخرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی هونه‌رییه‌وه هه‌بێت، ده‌ڵێت: به‌ڵگه‌ی ته‌واوم لایه كێشه‌كان كارگێرییه و راهێنه‌ریان ناچار كردووه كه من دووربخه‌نه‌وه.
سه‌رهه‌نگ موحسین به چاوی پڕفرێسكه‌وه ده‌ڵێت: له نێو باره‌گای یانه‌كه، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مافی خۆم كرد چاوی لێ سووركردمه‌وه، ئه‌گه‌ر رێزم له خۆم نه‌گرتبا و خۆم نه‌پاراستبا په‌لاماری ده‌دام.
سه‌رهه‌نگ موحسین گوتیشی: 20 ساڵم له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌ر بردووه و چه‌ندان ساتی خۆش و ناخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕ كردووه، عاشقی ئه‌و یانه‌یه‌م و چوار نازناوی خولی نایابی عێراقم له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه.
سه‌رهه‌نگ له وه‌ڵامێكی دیكه‌ی كوردستان24 ده‌ڵێت: ته‌مه‌نم 34 ساڵه و له توانام دا هه‌یه تا 5 ساڵی دیكه‌ش یاری بكه‌م، له یانه‌كانی جه‌وییه، كه‌رخ، نه‌جه‌ف و ئه‌مانه ئۆفه‌رم بۆ هاتووه.
ده‌شڵێت: ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی دژایه‌تی و جه‌نگی ده‌روونی له به‌رامبه‌ر زۆرجار به ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆم ده‌رنه‌ده‌كه‌وتم.
سه‌رهه‌نگ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه به‌رده‌وام سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر یاریزانه كورده‌كان بێمنه‌ت ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك له یانه‌ی هه‌ولێر داوای مافه‌كانی خۆت بكه‌یت، راسته‌وخۆ ده‌ڵێن ده‌رگای یانه‌كه كراوه‌ته‌وه ده‌توانیت بڕۆیت.
گۆڵپارێزه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س نییه ئاوها به‌دڵشكاوی به خراپی به‌ڕێده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سه‌رهه‌نگ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كشانه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ته‌نیا له پێناو قه‌رزدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری بوو.
سه‌رهه‌نگ زیاتر ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك له یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ست بكرێت كه‌سێك به كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رز بیه‌وێت له یانه‌كه به‌رده‌وام بێت رێگری لێ ده‌كه‌ن، له جیاتی یاری رێزلێنانی بۆ ساز بكه‌ن به‌خراپترین شێوه به‌ڕێیده‌كه‌ن.
سه‌رهه‌نگ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێشتر هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و رافد به‌دره‌دین به‌دڵشكاوی به‌ڕێكراون و له‌ژێر فشاریش بێده‌نگیان كردوون.
له باره‌ی ده‌نگۆی خراپی نێوانی له‌گه‌ڵ دیدار حامیدی گۆڵپارێزی هه‌ولێر، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسین ڕه‌تی كرده‌وه كه نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڵپارێزه ناخۆش بێت، ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڵپارێزه‌كان په‌یوه‌ندیم دۆستانه و برایانه‌م هه‌یه، له‌گه‌ڵ دیداریش هیچ كێشه‌یه‌كم نییه ته‌نیا هه‌ندێك لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌بووه، هه‌ندێك كه‌سیش هه‌وڵی بۆ پشێوی و ئاڵۆزی نێوان ئێمه داوه.
پرۆفایلی سه‌رهه‌نگ موحسین
سەرهەنگ موحسین له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه، له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2001 ـ 2002ـه‌وه له خولی نایابی عێراق به‌رگری له گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، پێشتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك یاری بۆ یانه‌ی شورته كردووه، له جامی یه‌كێتی ئاسیا، خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب و جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا یاری كردووه.
سه‌رهه‌نگ پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له 2004 گه‌شتی ژاپۆنی كردووه، یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر كردووه، له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان لاوانی مالیزیا و عێراق به‌شداریی كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌شداریی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی لاوان له له‌نده‌ن كردووه،
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له په‌كین یاری كردووه، به‌شداریی پاڵاوتنه‌كانی رۆژئاوای ئاسیا و كه‌نداوی 18 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه، له 2006 به‌شداری یاری نێوان كۆریای باشوور و عێراق كردووه، له 2010 له یارییه‌كی دۆستانه له دژی كۆریای باشوور درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی پۆشیوه.
له وه‌رزی 2011 ـ 2012 كه ئه‌وكات نزار مه‌حروس راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بوو، سه‌رهه‌نگ موحسین 52 یاری له‌سه‌ریه‌ك بێ شكست تێپه‌ڕ كرد و بووه خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه له گۆڵخاوێنی و له‌مێژووی خولی عێراق، ریكۆردی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆرترین لێدانی سزاشی به‌ناوی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.