تۆشاك: ریال مه‌درید پێویسته نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بگۆڕێت
راهێنه‌رێكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوای شكسته‌كه‌ی یانه‌ی شایانه به‌رامبه‌ر جیرۆنا له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ ده‌ركه‌وت یانه‌كه پێویسته نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بگۆڕێت.
جۆن تۆشاك كه پێشتر دووجار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرتووه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كێشه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا لاوازی مارسێلۆ نییه، به‌ڵكو پێویسته به‌خێرایی نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی بگۆڕێت.
تۆشاك گوتیشی: پێویسته گاریس به‌یل خۆی به‌باشی فێری زمانی ئیسپانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی فێر بێت كه چۆن رێز له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بگرێت.
له باره‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، تۆشاك گوتی: كریستیانۆ یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، دڵنیاشم ده‌توانێت ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات.
جۆن تۆشاك، پێشتر زۆرترین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له لالیگا بردۆته‌وه سه‌ر، دووجار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرتووه، جاری یه‌كه‌م له ساڵی 1989، سه‌رپه‌رشتی 58 یاری كرد و دوورخرایه‌وه و روویكرده ریال سوسیداد، تۆشاك دوای تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ جارێكی دیكه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرته‌وه، ئه‌مجاره‌یان ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی ته‌نیا 36 یاری تێپه‌ڕ كرد و به‌ره‌و یانه‌ی سانت ئیتیانی فره‌نسا كۆچی كرد، دوایینجاریش له 2018 راهێنه‌ری یانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌برێزی ئێران بووه.