سه‌یرترین ده‌نگدانه‌كان بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شه‌شه‌مجار بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر و به جیاوازی 7 خاڵ پێش ڤان دایك كه‌وته‌وه و خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ناوی 177 رۆژنامه‌نووسی جیهانی بڵاو كرده‌وه كه ده‌نگیان بۆ باشترین یاریزانی 2019 داوه.
حه‌فیز ماریكار رۆژنامه‌نووسی وڵاتی سریلانكا بۆ باشترین یاریزانی 2019، ده‌نگی به هیچ كامێك له مێسی، ڤان دایك، كریستیانۆ و سه‌ڵاح نه‌داوه، به‌ڵكو ده‌نگی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ هه‌ریه‌ك له (ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵد، ئۆبامیانگ، گریزمان، لیڤاندۆڤسكی و تیر شتیگن) رۆیشتووه، هه‌مان رۆژنامه‌نووس له 2018 ده‌نگی به هیچ كامێك له 3 باشترین یاریزانه‌كانی جیهان مێسی، ڤان دایك و كریستیانۆ نه‌داوه.
رۆژنامه‌نووسێكی قوبرس ده‌نگی به ڤان دایك، سادیۆ مانێ و دی یۆنگ، كریستیانۆ و لیڤاندۆڤسكی داوه، ده‌نگی به مێسی نه‌داوه كه بووه خاوه‌نی شه‌شه‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر.
رۆژنامه‌نووسی وڵاتی بۆركینا فاسۆ ده‌نگی بۆ سادیۆ مانێ، مێسی، هازارد، سه‌ڵاح و مباپێ رۆیشتووه ڤان دایكی هه‌ڵنه‌ژاردووه.
رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌ورووپا، جۆرجینۆ ڤیناڵدۆم وه‌ك بژارده‌ی یه‌كه‌می بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌ستنیشان كردووه، له دوای ئه‌و یاریزانه مێسی، مانێ، كریستیانۆ و ڤان دایكی هه‌ڵبژاردووه.
رۆژنامه‌نووسی وڵاتی جه‌زائیر، سادیۆ مانێ، مێسی، ریاز محه‌رز، ڤان دایك و ئه‌گوێرۆی بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌ستنیشان كردووه، ده‌نگی به كریستیانۆ و سه‌ڵاح نه‌داوه.
رۆژنامه‌نووسی وڵاتی لیبیا، ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ مێسی، پاشان كریستیانۆ، مانێ، ئه‌گوێرۆ و هازارد رۆیشتووه.
رۆژنامه‌نووسی یۆنانی، ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ ڤان دایك، مانێ، پاشان كریستیانۆ و مێسی و سۆن هیۆنگ مین رۆیشتووه.
رۆژنامه‌نووسێكی كۆسۆڤۆ ده‌نگی چواره‌م و پێنجه‌می بۆ بێرناردۆ سیلڤا و رۆبێرتۆ فێرمنینۆ رۆیشتووه، پاشان، ڤان دایك و مانێی هه‌ڵبژاردووه.
رۆژنامه‌نووسی سلڤادۆری، ده‌نگی به مێسی نه‌داوه، ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ ڤان دایك بووه، پاشان بێرناردۆ سیلڤا، مانێ، فێرمینیۆ و كریستیانۆی ده‌ستنیشان كردووه.