مێسی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی برده‌وه چی قسه‌یه‌كی سه‌یری كرد؟
بۆ سێیه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسێلۆنا ده‌چێته مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕینی گۆڵكاری خوله‌كانی ئه‌وروپا بباته‌وه.
لیۆنێل مێسی به یاوه‌ری ئه‌نتۆنێلای خێزانی و تیاگۆ و ماتیۆیی كوڕی و به‌شێك له یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا چۆته مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی 36ـه‌مين خه‌ڵاتی كه‌سی له مێژووی پیشه‌گه‌ری بباته‌وه.
مێسی وه‌رزی رابردوو توانی له لالیگا 36 گۆڵ تۆمار بكات و بووه گۆڵكاری خوله‌كه و زۆرترین گۆڵیشی له‌سه‌ر ئاستی خوله گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا تۆمار كرد و بۆ شه‌شه‌مین جار خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕینی برده‌وه
مێسی له ركابه‌ری پێڵاوی زێڕین پێش كیلیان مباپێی فڕه‌نسی و یاریزانی پاریس سانجێرمان كه‌وته‌وه كه ئه‌و لاوه فڕه‌نسییه 33 گۆڵی تۆمار كرد، هه‌روه‌ها گره‌وی ئه‌و خه‌ڵاته‌شی له كوالێرێلا برده‌وه كه هێرشبه‌ره ئیتاڵیییه‌كه‌ی سامپدۆريا 26 گۆڵی تۆمار كرد.
جگه له‌وه‌ش لیۆنێل مێسی له چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردووش 12 گۆڵی تۆمار كرد و بووه گۆڵكاری خوله‌كه
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له زنجیره‌یه‌ك لێدواندا گوتی: ئێمه له بارسێلۆنا ده‌مانه‌وێت هه‌موو شتێك ببه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه چامپیۆنزلیگ له لالیگا گرینگتره.
مێسی ده‌شڵێت: له كاره‌كانی ماڵه‌وه زیاتر ئانتۆنێلا یارمه‌تی من ده‌دات و من كاری ماڵه‌وه ناكه‌م، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیش زۆر هه‌ستیارم و هه‌میشه ده‌مه‌وێت ئاگه‌داری خه‌وتن و خواردنیان بن، به‌تایبه‌ت سه‌وزه‌وات، چونكه به‌لای من خواردن زۆر گرینگه هه‌روه‌ها خه‌ویش لای من گرینگ‌ترین كاره به جۆرێكه ئه‌گه‌ر بارهه‌ڵگرێت به ته‌نه‌یشتم بڕوات به‌خه‌به‌ر نایه‌م.
مێسی گوتیشی: زیاتر پێم خۆشه به جلی وه‌رزی برۆمه ده‌ره‌وه و پیاسه بكه‌م، به‌ڵام زۆر جار ناچار ده‌بم جلی فه‌رمی له‌به‌ر بكه‌م كه خۆم حه‌زم پێی نییه.
رۆژی وه‌رگرتنی شه‌شه‌مین پێڵاوی زێڕین له لایه‌ن مێسییه‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی یه‌كه‌مین یاریی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كاتێك 15 ساڵ به‌ر له ئێستا و له ته‌مه‌نی 17 ساڵی له شوێنی دیكۆی پۆرتوگالی هاته ناو یاریگا و یه‌كه‌مین یاریی به درێسی بارسێلۆناوه‌ئ ئه‌نجامدا.
مێسی كه به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی جیهانیش ده‌ستنیشانكرا له مێژوودا 671 گۆڵی تۆمار كردووه كه 419 له خولی ئیسپانی و 112 گۆڵیش له چامپیۆنزلیگ و 68 گۆڵیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتین تۆمار كردووه.
مێسی تاكه یاریزانه بتوانێت شه‌ش پێڵاوی زێڕین له مێژوودا بباته‌وه و بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له مێژوو سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك ببیته گۆڵكاری خوله گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا