ئا‌نتۆنیۆ رێیس یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید گیانی له‌ده‌ستدا
ئا‌نتۆنیۆ رێیس یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
خۆزێ ئانتۆنتۆنیۆ رێیس یاریزانی پێشووی یانه‌كانی سێڤییا، ئارسێناڵ و ریال مه‌درید له ته‌مه‌نی 35 ساڵی به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ ماڵئاوایی له ژیان كرد.
رێیس بچووكترین یاریزانه له مێژووی یانه‌ی سێڤییا كه له ته‌مه‌نی 16 ساڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شداریی له لالیگا كرد، بۆیه یانه‌ی سێڤییا پێش هه‌مووان هه‌واڵی مردنی ئه‌و یاریزانه‌ی راگه‌یاند.
پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: رێس له ناوچه‌ی ئاڵترای له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووسیا كه شوێنی له دایكبوونی خۆیه‌تی و كه‌وتۆته باشووری رۆژئاوای ئیسپانیا تووشی پێكدادانێكی ئۆتۆمبێل بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئا‌نتۆنیۆ رێیس له ئه‌كادیمیای یانه‌ی سێڤییا پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 242 یاری كردووه، 37 گۆڵ و 37 ئاسیستی تۆمار كردووه، دواتر له 2004 په‌یوه‌ندی به ئارسێناڵ كرد، له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نییه‌كه له كۆی 110 یاری 23 گۆڵ و 24 ئاسیستی هه‌بوو، پاشان له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه داوا كراوه و گواسترایه‌وه بێرنابیۆ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه 38 یاری كرد و 7 گۆڵ و 3 ئاسیستی تۆمار كرد، دواتر ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، بێنفیكا و ئیسپانیۆل تاقی كرده‌وه، دوایینجار له‌م وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی ئێكستێرمادۆرای ئیسپانیا كرد كه یانه‌یه‌كی پله‌دووی خولی ئه‌و وڵاته‌یه.