هیگواین ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ئه‌م یانه‌یه‌ بپۆشێت

"ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی هیگواین راده‌گه‌یه‌نێت"

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئارجێنتینی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ ئەیسی میلان دەکات، لەگەڵ چێلسی گەیشتووەتە رێککەوتن و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی ئەو گرێبەستە رابگەیەنرێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە چوونی گۆنزالۆ هیگواین بۆ ریزەکانی چێڵسی دەبێتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی بلووز گڵۆپی سەوز بۆ ئالڤارۆ مۆراتا هەڵبکەن و ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە ئەگەر هەیە بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی سێڤییای ئیسپانییەوە بکات.

چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری مۆراتا بێت، بۆ ئەوەی پارەی مووچەی هیگواین دابین بکات، کە هەفتانە ١٤٠ هەزار پاوەند وەردەگرێت.

ماوریزیۆ ساری دەیەوێت جارێکی دیکە هیگواین بباتەوە ژێر سەرپەرشتی خۆی کە پێشتر لە ناپۆلی بەیەکەوە کاریان دەکرد و هیگواینیش دوای ئەوەی هاوینی رابردوو بە خواستن چووە ئەیسی میلان، لە رۆسۆنێری نەیتوانی سەرکەوتوو بێت و ئاسوودە نییە.