شێكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ یارییه‌كانی سبه‌ی خولی نایابی كوردستان
سبه‌ی پێنچشه‌مه گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامدانی 6 یاری له كاتژمێر 2:45 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی باوه‌ش بۆ برایه‌تی ده‌كاته‌وه، یانه‌ی شێروانه‌ش له كه‌لاره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی پایته‌ختی باشووری كوردستانی كردووه، سیروانی نوێش به ئامانجی سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووی دهۆك ده‌بێته‌وه، زێره‌ڤانی و نه‌ورۆزیش شه‌ڕی سارێژكردنی زامه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ردوكیان به‌ده‌ستپێكێكی خراپ پێشوازییان له خوله‌كه كردووه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سۆران گه‌شتی ره‌واندوزی كردووه.
سیروانی نوێ ـ دهۆك
سیروانی نوێ كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی بۆته سه‌رئێشه بۆ تیپه‌كان، به‌وپێیه‌ی دوو یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی له دژی یانه‌كانی نه‌ورۆز و زێره‌ڤانی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كردووه، له كاتێكدا ئه‌م دوویانه‌یه هه‌ردووكیان به دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك، بارودۆخێكی خراپی هه‌یه، گه‌ڕی رابردوو له یاریگای خۆی دۆڕا، ره‌نگه ئه‌م یارییه دواین ده‌رفه‌ت بێت بۆ راهێنه‌ری دهۆك، بۆیه ده‌بێت له قوڕگی شێر سێ خاڵ وه‌ربگرێ، به لایه‌نی كه‌م به خاڵێك بگه‌ڕێته‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ برایه‌تی
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگای خۆی میوانداریی سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده به‌ر له ده‌ستپێكی خولی نایاب چه‌ند كێشه‌یه‌كی كارگێری له یانه‌ی ده‌ربه‌ند ڕوویدا، به‌ڵام ئه‌نجامه باشه‌كانی دوو گه‌ڕی رابردووی هه‌موو گرفته‌كانی داپۆشی، هێشتا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانی تۆڕی گۆڵی هه‌ژار ئه‌حمه‌دی گۆڵپارێزی شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند بهه‌ژێنێت.
له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی، سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی، كه‌چی ده‌ستپێك و ئه‌نجامی زۆر له وه‌رزی رابردوو باشتره، گه‌ڕی رابردووش له ركابه‌ره كلاسیكیه‌كه‌ی هه‌ولێری برده‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه یارییه له تواناكانی گه‌یلان لوقمان بێبه‌ش ده‌بێت، چونكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غداو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كاره‌باوه كردۆته‌وه، به‌ڵام بوونی سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێز كه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له خولی عێراق و كوردستان هه‌یه هێز و متمانه‌ی به برایه‌تی به‌خشیوه.
زێره‌ڤانی ـ نه‌ورۆز
نه‌ورۆز له سلێمانییه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌زڤانی گه‌یشتۆته دهۆك، بۆ ئه‌م یارییه زێره‌ڤانی توانایه‌كانی وه‌لید سه‌لمانی ناوه‌ڕاستكاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه وه‌رزه‌كانی رابردوو ئاستێكی نایابی له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی نیشان داوه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌مجاره‌ی پێكانی ئه‌حمه‌د فازلی به‌رگریكاری راستیه‌تی، كه به‌هۆی پێكان ئه‌گه‌ر هه‌یه یاریی نه‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه له‌سه‌ر حیسابی نه‌ورۆز بێت و له یاریگای خۆی سێ خاڵی یاریه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت، زێره‌ڤانی بێ هیچ خاڵه و له كۆتا ریزبه‌ندایه.
نه‌ورۆز، له دوو گه‌ڕی رابردوو ته‌نها خاڵێكی هه‌یه، هیچ گۆڵیشی تۆمار نه‌كردووه، ئێستا ده‌یه‌وێت خۆی له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه رزگار بكات، به‌ڵام پرسیار ره‌زاقی راهێنه‌ری نه‌ورۆز، ده‌زانێ ئه‌ركی ئاسان نییه و له ئه‌گه‌ری شكستی سێیه‌م ره‌نگه پێگه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات، نه‌ورۆز ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه و له ریزبه‌ندی دوازده‌یه‌م دێت.
هه‌ولێر ـ شێروانه
هه‌ولێر له یاریگای دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی شێروانه ده‌كات، زه‌رد پۆشه‌كانی پایته‌خت له دۆخێكی خراپ دان، چونكه گه‌ری رابردوو دێربی شاره‌كه‌یان به برایه‌تی دۆڕاندا، وه‌رزی رابردووش له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه هه‌ولێر به شێروانه دۆڕا.
له به‌رامبه‌ردا شێروانه، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌م وه‌رزه دره‌نگ ده‌ستپێكرد و باجه‌كه‌شی دا و له 2 یاری ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا یه‌ك خاڵی ده‌ستخستووه.
هه‌ندرێن ـ زاخۆ
هه‌ندرێن له یاریگای خۆی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، هه‌ندرێن به‌دوای یه‌كه‌م بردنه‌وه له خوله‌كه‌دا وێڵه، دوو یاریی رابردووش ته‌نها یه‌كسان به‌شی بووه، بۆیه نایه‌وێت، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی نێو یاریگای خۆی له‌ده‌ست بدات، هه‌رچه‌ند زاخۆیه‌كان وه‌ستانی خولی نایابی عێراقی به ده‌رفه‌ت ده‌زانن و یاریی به یاریزانانی به‌شدار له خولی نایابی عێراقی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندرێنیش له یاریگای خۆی به زه‌حمه‌ت خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، دوو خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی حه‌وته‌م دێن.
زاخۆ، گه‌ڕی رابردوو توانیان له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری له پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو بباته‌وه، به‌ڵام پێنچ یاریزانی به‌شدار له خولی عێراقی یاریی پێكردبوو، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌مان سیناریۆی لێده‌كرێته‌وه، له یه‌ك یاریی سێ خاڵی هه‌یه و خانه‌ی پێنجه‌می گرتووه.
سۆران ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
سۆران له یاری رابردوو یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له مێژووی خۆی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كرد و به بردنه‌وه‌ی له دهۆك زه‌نگی مه‌ترسی بۆ یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه لێ دا.
سۆران بۆ ئه‌م یارییه له ره‌واندز میوانداری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، هه‌رچه‌نده میوانێكی تازه‌ی خولی نایابه‌وه، به‌ڵام هه‌رده‌ستپێكی خوله‌كه بۆته ئه‌سپه‌ڕشه‌كه‌ی خوله‌كه‌ی و كێشه‌ی بۆ به‌رامبه‌ره‌كانی دروست كردووه و هه‌ر یانه‌یه‌كیش به ئاسان سه‌یری كرد بێت باجه‌كه‌ی داوه.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، به‌رابه‌رایه‌تی یاسین مه‌نافی راهێنه‌ر، پێشبینی ئه‌و ده‌ستپێكه خراپه‌یان نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌تا تێیكه‌وتوون له دوو یاریی ته‌نها یه‌ك خاڵیان هه‌یه، بۆیه ده‌یه‌وێت سۆران شۆك بكات یه‌كه‌م بردنه‌وه له‌وێ تۆمار بكات، ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.