كریستیانۆ به‌ره‌و بارسێلۆنا به‌ڕێكه‌وت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ پشكنینی پزیشكی و دڵنیابوون له بارودۆخی ته‌ندروستی گه‌شتی شاری بارسێلۆنای كردووه.
وێستگه‌ی رادیۆی RAC1ـی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌شتێكی خێرای بۆ لای پزیشكێكی بارسێلۆنا كردووه و دڵنیا كراوه‌ته‌وه كه پێكانه‌كه‌ی ترسناك نییه و له ماوه‌یه‌كی زوو ده‌توانێت بۆ یاریگه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020، له خوله‌كی 30ـی یاری نێوان پورتوگال و سڕبیا له ماسولكه‌كانی رانی راستی تووشی پێكان بوو و یاریگه‌ی جێهێشت.
میدیاكانی ئیتاڵیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی 3 یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئیمپۆلی، كالیاری و ئه‌یسی میلان ناكات و بۆ یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس ده‌گه‌ڕێته‌وه.