دوو یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یوڤێنتۆسیان كرد
له گه‌ڕی 23ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستیان به یانه‌ی ساسولۆ هێنا.
له خوله‌كی 23 سامی خزێرا گۆڵی پێشكه‌وتنی یوڤی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی خانمه‌پیره‌كه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 70 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ركه‌وت و گۆڵی دووه‌می بۆ یوڤی زیاد كرد، پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه كۆتایی بێت ئێمری جان گۆڵی سێیه‌می یوڤێنتۆسی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گه‌یانده 18ی گۆڵ، دۆن 13 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 20 گۆڵ و زیاتر تۆمار ده‌كات.