به فه‌رمی، ڤان دایك به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپول، وەکو باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دیاریکراوە، ڤان دایک لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری 37 یاریکردووە و 29 بردنەوە و حەوت بەرامبەربوون و یەک دۆرانی تۆمار کردووە، هەروەها لە کۆی ئەو یارییانەی بەشداریکردووە، یانەکەی 19 کلین شیتی هەبووە.
ڤان دایک ئەم وەرزە دووەم ناسناوی تاکە کەسیە بەدەست دێنیت، پێشتریش وەکو باشترین یاریزانی پیشەگەری پرێمەرلیگ خەڵاتکراوە.
ڤان دایك، پێشتر له هاوینی 2015 له یانه‌ی سلێتیكی سكۆتله‌نداییه‌وه به به‌های 14 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده پرێمه‌رلیگ و درێسی یانه‌ی ساوسهامپتنی پۆشی، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018، به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی به 76 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد.