ئالێكس مۆرگان: كریستیانۆ لوتكه‌ی گه‌نده‌ڵی گرتووه"
ئالێكس مۆرگان، خانمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا دووباره هێرشی بۆ سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ كرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا بوو به‌ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كاسرین مایۆرگای هاونیشتیمانی، هه‌رچه‌نده دادگا كه‌یسه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كلا كرده‌وه و به‌بێ تاوانی دانا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئالێكس مۆرگان هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانمان بۆ خه‌ڵاتی زه بێستی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی 2019 به‌ربژێر كراون و كه بڕیاره له 23ـی ئه‌م مانگه له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتی باشترینه‌كان دابه‌ش بكرێت، به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ و مۆرگان له نزیكه‌وه یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ش ببه‌نه‌وه ده‌بێت هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه وێنه‌یه‌كی یادگاری بگرن.
له‌مباره‌یه‌وه ئالێكس مۆرگان له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نزیكه‌وه‌ش ببینێت په‌شیمان نییه له‌و قسانه‌ی كه كردوویه‌تی.
مۆرگان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "كریستیانۆ لوتكه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌رزشییه"، ده‌شڵێت: كریستیانۆ به‌پاره به‌رده‌وام خۆی له گه‌نده‌ڵی و كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تان رزگار ده‌كات.