بریاری كۆتایی له باره‌ی سكاڵایه‌كه‌ی یانه‌ی جه‌وییه له دژی هه‌ولێر درا
یانه‌ی جه‌وییه به فه‌رمی سكاڵایه‌كه‌ی له دژی یانه‌ی هه‌ولێر له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كشانده‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه هه‌ولیر هیچ كارێكی نایاسایی نه‌كردووه و هه‌موو رێككاره‌كانیان به دروستی تۆمار كراوه.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا بڵاوی كردۆته‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی جه‌وییه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو تێبینی له‌سه‌ر 3 یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌بووه كه گوایه به نایاسایی یارییان كردووه، دواتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دڵنیایان داوه‌ته جه‌وییه كه ئه‌و 3 یاریزانه‌ی هه‌ولێر ناویان له لیسته‌كه تۆمار كراوه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، یاریزانه‌كانیش پێكهاتوون له (ئاسۆ رۆسته‌م، دیار عه‌لی و وریا كامه‌ران).
هه‌ولێر له راگه‌یاندراوه‌كه هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵنیا كردۆته‌وه كه ئه‌و 3 یاریزانه بۆ دوو وه‌رز گرێبیه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژۆ كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌توانن به‌شداریی له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن.