"به‌رپرسانی یوڤێنتۆس په‌یامێك بۆ كریستیانۆ ده‌نێرن"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌خێرایی هاتۆته سه‌رهێڵ بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ده‌روونی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی راسته‌ڕی بكات و په‌یامێكیشی ئاراسته ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه یوڤێنتۆس داوای له كریستیانۆ كردووه ملكه‌چی بڕیار و ڕێنماییه‌كانی ماوریزیۆی ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وشی نووسیوه كه یوڤێنتۆس، كریستیانۆی له ره‌فتاره‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه و داواشی لێكردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ نه‌دات به پێكانه‌وه به‌شداریی له یارییه‌كان بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كانی له مشتوڕی میدیاكان بپارێزێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی توڕه‌بوونه‌كه‌ی كریستیانۆ كراوه‌ته بابه‌تی گه‌رمی رۆژانه‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا.
له‌م پێناوه‌دا یوڤێنتۆس داوای له كریستیانۆ كردووه چیتر به‌هه‌ڵچوونه‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت و داوای لێبوردن له هاوڕێیه‌كانیشی بكات.
یوڤێنتۆس له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی بۆ كریستیانۆ نووسیوه: كه ئه‌و هه‌رایه‌ی له میدیاكانه‌وه به‌هۆی توڕه‌بوونی تۆ دروست بووه هیچ سزایه‌كی یانه‌كه به‌دوای خۆیدا ناهێنێت، به‌ڵام پێویسته بۆ داهاتوو ره‌فتاره‌كانت باشتر بكه‌یت.
ماوریزیۆ ساری بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو به‌هۆكاری هونه‌ری دوو یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڕانكاری به كریستیانۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی توڕه كردووه، به‌جۆرێك هه‌موو لایه‌ك د‌رك به ناڕازیبوون و حاڵه‌تی هه‌ڵچووه‌كانی كریستیانۆ ده‌كه‌ن.