ریال مه‌درید كشانه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م خوله نێوخۆییه‌كانی ئیسپانیا راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید شكستی هێنا له به‌ده‌ستهێنای نازناوی جامی شای باسكه‌ی ئیسپانیا، فلۆرێنتينۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بڕیاریدا بۆ وه‌رزی داهاتووش به‌شداریی له هیچ خولێكی نێوخۆیی ئیسپانیا نه‌كه‌ن و ته‌نیا به‌شداریی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا بكه‌ن.
پێگه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید نووسیویه‌تی: فلۆرێنتینیۆ پێرێز، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی ئیسپانیای ئاگادار كردۆته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو بڕیاره نادروستانه‌ی له یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنا و له دژی ریال مه‌درید درا بریاریانداوه بۆ وه‌رزی داهاتووش به‌شداریی له هیچ خولێكی نێوخۆیی ئیسپانیا نه‌كه‌ن.
ریال مه‌درید داواشی كردووه ده‌سته‌ی ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی شای باسكه‌ی ئیسپانیا كه دوێنێ یاری نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدی به‌ڕێوه برد سزا بدرێن كه پێكهاتوون له (خوان كارلۆس گۆنزالێز، میگێل ئانخێل پێرێز و بێنجامین خیمینێز)، چونكه به‌رپرسانی یانه‌ی شایانه پێیانوایه ئه‌م ناوبژیوانانه چه‌ندان بڕیاری نادروستیان له دژی ریال مه‌درید داوه.
ریال مه‌درید له چوار وه‌رزی رابردوو 3 جار بۆته پاڵه‌وانی لالیگا، ئه‌م وه‌رزه نازناوی جامی باسكه‌ی شای ئیسپانیای له‌ده‌ستدا، له خولی پله‌یه‌كی باسكه‌ی ئیسپانیاش له دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگ، پله‌ی دووه‌می گرتووه.