به فه‌رمی یاریزانێكی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه ناتوانێت پێ له تۆ بداته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی رایگه‌یاند ئه‌م وه‌رزه بۆ رافینا ئالكانتارا كۆتایی هات و ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 دێسێمبه‌ری 2018، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه رافینای به ره‌سه‌ن بڕازیلی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی چه‌پی بۆ ده‌كرێت و شه‌ش مانگی پێویسته بۆ چاكبوونه‌وه.
به‌مهۆیه‌وه رافینا ناتوانێت له‌م وه‌رزه پێ له تۆپ بداته‌وه و له ته‌واوی یارییه‌كانی بارسێلۆنا بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 داده‌بڕێت.
رافینا له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌شداری چوار یاریی كردووه و له دوو یاریشی له چامپیۆنزلیگ و جامی سوپه‌ری ئیسپانیا كردووه.
رافینای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، پێشتر دوو جار به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته یانه‌كانی سێلتا ڤیگۆ و ئینته‌ر میلان، تا ئێستا 87 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا كردووه، 12 گۆڵ و 8 ئاسیستی تۆمار كردووه، له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی دێت.