گریزمان قسه‌ی خۆی كرد و بارسێلۆنای شۆك كرد
ئانتوان گریزمان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ بڕیارێك له باره‌ی له چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بدات و بابه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا له چوارچێوه‌ی گوومان و راستی هێشته‌وه.
ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێشتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆیه میدیاكان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد گریزمان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا بڕیاری كۆتایی بدات، به‌ڵام له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ره‌تی كرده‌وه كه هیچ شتێك له باره‌ی داهاتووی خۆی به میدیاكاران بڵێت.
ئانتوان گریزمان وه‌رزی رابردوو زۆر نزیك له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتد بكات، به‌ڵام دواجار هه‌موولایه‌كی تووشی شۆك كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نوێكرده‌وه.
له‌م وه‌رزه‌شدا، میدیاكان چاره‌نووسی گریزمان به بارسێلۆنا ده‌به‌ستنه‌وه و قسه‌كانی ئه‌مرۆی گریزمانیش ده‌رگای په‌یوه‌ندیكردنی به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه.
گریزمان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌زانم زۆر لێكدانه‌وه بۆ داهاتووی من ده‌كرێت، به‌س تائێستا هیچ بریارێكم نه‌داوه، هه‌ڵبه‌ت هیچ فشارێكیش له‌سه‌ر من نییه، له ئێستاشدا ته‌نیا بیر و هۆشم لای مۆندیاله، ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه چۆن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم مێژوو بۆ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بنووسینه‌وه.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا دیدییه دیشامپ هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت پێش مۆندیال گریزمان خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌روونێكی ئاسووده به‌شداریی له مۆندیال بكات.