سبه‌ی بۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێن، له یاری لوتكه‌دا، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام میوانداریی سیروانی نوێی پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات، برایه‌تیش بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دۆڕانه‌كه‌ی گه‌ڕی ڕابردووی پێشوازی له دهۆك ده‌كات، ده‌ربه‌ندیخانیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر گه‌یشتۆته پایته‌خت، دێربی بادینیانیش له نێوان زاخۆ و زێره‌ڤانی ده‌بێت، شێروانه‌ش له یارییه‌كی زه‌حمه‌ت دا ڕووبه‌ڕووی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ سیروانی نوێ
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سیروانی نوێی پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات، پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو تا ئێسته بارودۆخی باش نییه و ئاستی ڕسته‌قینه‌ی خۆی نیشان نه‌داوه، ئه‌م یارییه بۆ سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه یاریی هه‌ڵسانه‌وه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر ناسناوه‌كه، جگه له بردنه‌وه‌ش هیچ ئه‌نجامێكی دیكه خزمه‌ت به پێشه‌رگه‌ی هه‌ولێر ناكات، پێشمه‌رگه له كۆی شه‌ش یاریی ته‌نها 9 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی شه‌شه‌م به‌شییه‌تی.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ، ئه‌و یانه‌یه‌ی به ئاست و ئه‌نجامێكی باش، هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه، ته‌نانه‌ت خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخه سه‌خته‌كانیش گونجاندووه، به‌وه ناسراون به گیانێكی به‌هێز و یه‌ك ده‌ست یاریی ده‌كه‌ن، سیروانی نوێ به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی 14 خاڵی كۆكردۆته‌وه و لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه.
هه‌ولێر ـ ده‌ربه‌ندیخان
یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو به‌شێوه‌یه‌كی باش یاریی ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به گڕوتینێكی به‌هێز به‌ده‌رده‌كه‌ون، یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانییه‌وه له تواناكانی (هۆگر حوسێن)ـی كاپتنییان بێبه‌شده‌بن، ئه‌مه له كاتێكدایه هۆگر گۆڵكه‌ری هه‌ولێره به پێنج گۆڵ، هه‌ولێر به 11 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان، ئه‌م وه‌رزه ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی ونكردووه، شێری ده‌ره‌وه و ڕێوی ماڵه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌نجامه خراپه‌كانی له یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه، ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا ده‌ربه‌ند ته‌نیا 2 یاری بردۆته‌وه هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بووه و هیچ یارییه‌كه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان نه‌بووه، بۆیه هۆگر عه‌بدوڵڵای راهێنه‌ری ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م یارییه به ده‌ره‌فه‌ت ده‌زانن تا ئه‌نجامێكی باش له پایته‌خت به‌ده‌ستبهێنن، ده‌ره‌به‌ندیخان به 10 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م دێت.
برایه‌تی ـ دهۆك
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی له هه‌ولێر میوانداریی دهۆك ده‌كات، فاتیح حه‌مه‌خان راهێنه‌ری برایه‌تی دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی رابردوو پێشه‌نگی خوله‌كه‌یان له‌ده‌ست دا، ده‌یانه‌وێت ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر حسابی دهۆك بۆ ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت خاوه‌نی 12 خاڵن و له پله‌ی دووه‌م دێن.
له به‌رامبه‌ردا دهۆك، له بارودۆخێكی دارایی خراپ دان، ئه‌وه نزیكه‌ی (64) رۆژه، یاریزانه‌كان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانه‌وه ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ش بێ دواكه‌وتن راهێنانه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م یارییه ئه‌نجام داوه، هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی یانه‌كه به‌ڵێنیان به یاریزانه‌كان داوه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كێشه‌ی مووچه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، دهۆك خاوه‌نی 7 خاله و پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه.
زاخۆ ـ زێره‌ڤانی
زاخۆ، له یاریگه‌ی خۆی میوانداری زێره‌ڤانی ده‌كات، ئاستی زاخۆ ناجێگیره، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت سبه‌ی له دێربی بادینان به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له زێره‌ڤانی ببنه‌وه، تا له ڕیزبه‌ندی دواوه دووربكه‌ونه‌وه، زاخۆ 7 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی ده‌یه‌م ده‌بینرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، زێره‌ڤانی، له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی باش نییه و ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه و له 3 یاری رابردووش ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه، ئه‌م وه‌رزه زێره‌ڤانی خاوه‌نی 7 خاڵه و پله‌ی نۆیه‌م به‌شیه‌تی.
شێروانه ـ نه‌ورۆز
شێروانه له كه‌لار میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات، دوای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت گه‌ڕ شێروانه هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌دوای یه‌كه‌م بردنه‌وه وێڵه، دوای گۆڕینی راهێنه‌ریش باشترین ئه‌نجامی یانه گه‌رمیانییه‌كه ته‌نیا یه‌كسان بوونه، به‌ڵام سبه‌ی ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له نه‌ورۆز گرێكوێره‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كان بكه‌نه‌وه، شێروانه خاوه‌نی 4 خاڵه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز، دوای گۆڕینی راهێنه‌ر دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنا، له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌وه به‌ته‌وای ئاماده‌ن، (یونس سلێمان)ـی راهێنه‌ر له راستكردنه‌وه‌ی دۆخی خراپی نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتووبووه، كه پێشووتر له ڕووی ده‌روونیه‌وه داڕووخابوون، نه‌رۆز خاوه‌نی 8 خاڵه و پله‌ی حه‌وته‌م به‌شییه‌تی.
هه‌ندرێن ـ سۆران
هه‌ندرێن، له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆرانی ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه ده‌كات، (دڵشاد مه‌عروف)ـی راهێنه‌ری هه‌ندرێن، تا ئێسته تامی بردنه‌وه‌یان له خوله‌كه نه‌كردووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌ركه‌وتن شكستی هێناوه، به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه یاریگه‌ی خۆیان به هه‌ل ده‌زانن، تا به‌سه‌ر سۆران دا سه‌ربكه‌ون، هه‌ندرێن خاوه‌نی 4 خاڵه و له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت.
سۆران، تیپێكی به‌هێزو تۆكمه‌ی بۆ خوله‌كه ئاماده كردووه و سه‌رئێشه‌یان بۆ یانه‌كان دروست كردووه، سۆران بۆ ئه‌م وه‌رزه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌هێزه‌وه ده‌جه‌نگن، له كۆی 3 سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه دوو بردنه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بووه، سۆران خاوه‌نی 12 خاڵه و پله‌ی سێیه‌می گرتووه.