مانچێسته‌ر سیتی به خراپترین شێوه یانه‌ی شالكه‌ی تێك‌شكاند
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی شه‌وێكێ مێژوویی تێپه‌ڕ كرد و گۆڵبارانی یانه‌ی شالكه‌ی كرد و یارییه‌كه‌ی به 7 گۆڵی خاوێن برده‌وه.
له خوله‌كی 35 سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ به لێدانی پێناڵتی شریتی گۆڵه‌كانی مان سیتی بڕی، دوای 3 خوله‌ك ئه‌گوێرۆ گۆڵی دووه‌میشی تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات لیرۆی سانی یانه‌ی سیتیزنی كرده خاوه‌نی سێیه‌م گۆڵ.
له گێمی دووه‌م، كوڕانی پێپ گواردیۆلا ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌سه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له چامپیۆنزلیگ قورس‌تر كرد، كاتێك ره‌حیم ستێرلینگ له خوله‌كی 56 گۆڵی چواره‌می كرد.
ئه‌مجاره‌یان نۆری بێرناردۆ سیلڤا بوو كاتێك له خوله‌كی 71 گۆڵی پێنجه‌می بۆ مان سیتی نووسییه‌وه، پاشان ڤیل ڤۆدین گۆڵی شه‌شه‌می كرد، له خوله‌كی 84 گابرێس خیسۆسی به‌رازیلی به تۆمار كردنی گۆڵی حه‌وته‌م كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵكردنه‌كه هێنا و به سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ په‌ڕینه‌وه.